ئاگاتان لێیە چی دەگوترێت لەسەر پێکانەکەی میسی

شەوی رابردوو یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی یارییەکی تری بە بێ ئامادەبوونی میسی ئەنجامداو بە ئەنجامی 4-1بە یانەی شیکاگۆ دۆڕا تاتا مارتینۆ راهێنەری یانەی ئینتەر میامی لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پێکانەکەی میسی و گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان وتی :" گرنگترین شت ئەوەیە کە بەسەر پێکانەکەیدا زاڵ دەبێت و وردە وردە باشترین بارودۆخی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە.

 تاتا وتیشی :" میسی زۆر بە باشی لەگەڵ ستافی پزیشکیدا کاردەکات دەبینین بۆ یاری داهاتوو چی باشترینە نزیکتر بووەوە لە گەڕانەوە بۆ یاریکردن.  پێنجشەممە و هەینی بارودۆخی هەڵدەسەنگێنین بۆ ئەوەی بزانین ئایا لە دۆخێکی باشدایە بۆ یاریکردن  تا(شەممە بەرامبەر سینسیناتی) یاری بکات.


AM:10:45:05/10/2023