نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ماوەی دوو رۆژە نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەراورد بە هەفتەی رابردوو دادەبەزێت و، دێتە ژێر ٩٠ دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێکی جۆری برنت، هەرچەندە ئەمڕۆ بە راورد بە دوێنێ کەمێم بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٤ دۆلارو ٢٢ سەنتە، دوێنێ بە ٨٦ دۆلارو ٣٤ سەنت بوو، هەفتەی رابردوو یەک بەرمیل برنت بە ٩٣ دۆلار بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٢ دۆلار و ٥٢ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٩ دۆلارو ٩ سەنت بوو.

فاکتەری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت نیگەرانییەکانە لە دۆخی ئابووری جیهانی و سستی گەشەکردنی، بەتایبەتی ئەو بەشەی کە زیاتر لاوازە لە ئەوروپایە، بە بەراورد بە ئابووریی ئەمەریکا کە تاڕادەیەک تۆکمەیە.

ئەوەی لە کاتێکدایە کە تا ئێستا کەمکردنەوەی نەوت خستنە بازاڕەوە لەلایەن رووسیاو سعودیەوە بە بڕی دوو ملێۆن بەرمیل رۆژانە بەردەوامە، بەڵام نرخەکە بەردەوامە لە بەرزوو نزم دەکات.


AM:09:51:06/10/2023