حکومەتی عێراق بڕیاریدا حەوت ڕۆژ بکاتە پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران و خوێندکارانی توێژێك.
بە بۆنەی جەژنی جەمای ئێزدیەییەکانەوە حکومەتی عێراق بڕیاریدا بۆماوەی هەفتەیەک بکاتە پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران و خوێندکارە ئێزیدییەکان لە سەرتاسەری وڵات.
پشووەکە لە سبەینێوە دەستپێدەکات و حەوت رۆژ بۆ کارمەندانی ئێزدی لە دامودەزگاکان و خوێندکاران بەردەوام دەبێت.
جەژنی جەمای ئێزدییەکان ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت کە چەند رێوڕەسمێکی تایبەت بە خۆیان ئەنجام دەدرێت و تیایدا پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی روو دەکەنە پەرستگەی لالش و بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا دەکەن.