سەركردایەتی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دەكات


بڕیارە سبەینێ سەركردایەتی نوێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاندووە، سبەی یەكشەممە یەكەم كۆبوونەوەی سەركردایەتیی نوێی یەكێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی حزبەكە دەكرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكراوی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی، دوای كۆنگرە سەرۆكی یەكێتی بانگهێشتی ئەنجوومەنی سەركردایەتی دەكرێت و یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی ٢٧ی ئەیلولی ئەمساڵ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە سلێمانی بەست و كۆنگرەكە ماوەی پێنج ڕۆژی خایاند و تێیدا بە كۆی دەنگ بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی و ٦٠ كەسی دیكەش وەك ئەندامانی سەركردایەتی هەڵبژێردران.



PM:03:30:07/10/2023