تورکیا چەند ناوچەیەك لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان دەکات

تورکیا لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوان و تۆپهاوێژەوە، چەندین ناوچەیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد.

درەنگانی شەوی ڕابردوو تورکیا تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوان و تۆپهاوێژ، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی زۆربەی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بۆردوومان کرد.

بەپێ زانیاریەکان، شەوی رابڕدوو ناوچەکانی، (عەین عیسا، تربەسبیە، کێڵگە نەوتی و غازییەکانی دەوروبەری دێرک، گوندەکانی سنووری کۆبانێ، دەروروبەری ناحیەی زرکان، دەوروبەری عامودا، تلڕەفعەت، وێستگەی عەودە،  تلتەمر، شێراوا)، بە چڕی بۆردوومان کراون.

ئێوارەی دوێنێش مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوە کردبوو، لە ماوەی (٧٢) كاتژمێری ڕابردوودا سوپای توركیا زیاتر لە (١٤٥) ناوچەی ئارامی بۆردومانکردووە كە وێستگەكانی كارەبا و ئاو و وزە و خوێندنگەكانی کردووەتە ئامانج. 


AM:10:05:09/10/2023