لە كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی


ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی زیاتر رووی لە دابەزین كرد.

بەپێی بۆرسەی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی زیاتر دابەزی بەجۆرێك نرخی ١٠٠ دۆلار بەرانبەر ١٦٠ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو، لەكاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ بە  دۆلار بە ١٥٩ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

هەروەها بەپێی خشتەی فرۆشی بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بڕی ٢٠١ ملیۆن و ٨٢ هەزار و ٤٠٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٦٨ ملیۆن و ٦١٢ هەزار و ٤٠٠ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٣٢  ملیۆن و ٤٧٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.



PM:05:21:09/10/2023