سبەینێ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ پارەی وانەبێژانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار بۆ مانگی (٧)ی ئەمساڵ دابەشبکرێت. 

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلاردا کە ئاراستەی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەکەی کردووە، ئاماژە بەوەکراوە، سبەینێ پارەی مانگی (تەموزی)ی ئەمساڵ دابەشدەکرێت. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان. 

ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بە مەبەستی دەمەزراندنی هەمیشەی گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.


PM:07:40:10/10/2023