کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشوهەوای پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمشەو و بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمشەو ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران کە هەندێ جار هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت لە ناوچەکانى باکور و ڕۆژئاوا، هەروەها ئەگەرى بارینى پروشکە بارانیش هەیە لە سەنتەرى شارەکان. 

کەشناسی ئاماژە بەوەش دەکات، لە ماوەی (١٢) کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە کانی ماسی باریووە کە (١١.٤) ملم بووە. 

هەروەها بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین بڕی باران بارین لەو ماوەیەدا له‌م ناوچانە باریووە:

هەولێر ٠.٤ ملم

پیرمام ٠.٦ ملم

دهۆک دڵۆپ دڵۆپ

زاخۆ ٢.٨ ملم

ئاکرێ ٢.٠ ملم

ئامێدى ٥.٤ ملم

بامەرنێ ٣.٨ ملم

بارزان ٣.٢ ملم

دوکان ٠.٢ ملم

هەلشۆ ٠.٤ ملم

مانگیش ٤.٠ ملم

سۆران ٣.٢ ملم

مێرگەسۆر ٦.٢ ملم

سیدەکان ١.٨ ملم

کانى ماسى ١١.٤ ملم

حاجى ئۆمەران ١٠.٤ ملم


PM:09:30:10/10/2023