ئەنجومەنی وەزیران پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراوە) لەسەر پرسی وردبینیکردنی ژمارەى مووچەخۆرانی هەرێم و دەستپێکردنەوەى ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانەوە کۆبێتەوە.

کۆبوونەوەکە بە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دواهەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی وردبینیکردنی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵی و هەرێم بخرێتەڕوو.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان و دواپەرەسەندنەکانی ئەم پرسە لە نێوان عێراق و تورکیا باس و گفتوگۆی لێوە دەکرێت.

بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕەوشی پێكهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێت.



AM:11:19:11/10/2023