کەشتییەکەی ئەمریکا کە پڕە لە چەک و تەقەمەنیی شەوی رابردوو گەیشتە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ئامادەیە بۆ هاوکاری هێزەکانی ئیسرائیل.
میدیاکانی جیهانی باس لەوە دەکەن کە شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل، فه‌رمانی به جوڵه‌پێكردنی هێزەکانی كرد و فڕۆكه‌یه‌كی پڕله چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی پێشكه‌وتوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كراوه كه هاوكار ده‌بێت بۆ هێزەکانی ئیسرائیلی و ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەریان.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا جەنڕال مایکڵ کۆریلا رایگەیاند " به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌شتیی فرٍۆكه‌هه‌ڵگری جیراڵد فۆرد گه‌یشتوه‌ته خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و نزیكه‌ی ٥ هه‌زار سه‌رباز و ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی و سه‌دان ئامێری سه‌ربازیی تێكشكێنه‌ر هاوکاری كه‌شتیی جیراڵد فۆرد ده‌كه‌ن".
به پێی دوایین هەواڵەکان له سه ره تای هێرشه کانی حەماس له ٧ی ئۆکتۆبه ره وه تا ئێستا لانیکه م ١٢٠٠ ئیسرائیلی و لانیکه م ٩٠٠ فه له ستینی له که رتی غه زه کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە ٩٥٠ کەس کوژراون و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش برینداربوون.
بە وتەی کاربەدەستانی بزووتنەوەی حەماس هەرلە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم ٣٠ کەس کوژراون.
بەرەبەیانی شەممە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ حەماس لە رێگای ئاسمان و دەریاو و زەوی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و هەزاران مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و دواتر ئیسرائیل وەڵامی فەلەستینی دایەوە شەڕەکە تا ئێستاش بەردەوامە و کاردانەوەی دەوڵەتانی جیهانی لێکەوتەوە.