ئاگرێكی گەورە لە بەنزینخانەیەكی سۆران كەوتەوە


ئەمشەو ئاگر لە یەكێك لە گەورەترین بەنزینخانەكانی سۆران كەوتەوە و بەهۆیەوە ئەو ماڵانەی لە دەوروبەری بەنزینخاكەنەن، چۆڵیان كردووە.
 
بەپیی زانیارییەكان، ئەمشەو لە قەزای سۆران، ئاگر لەبەنزینخانەیەك كەوتەوە و سەرەتا دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە هاتوە، كە بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی سۆران گوێیان لێ بوو.
 
هەر بەپێی زانیارییەكان، بەنزینخانەكە كەوتۆتە سەر جووتسایدی چۆمان جوندیان و لەنزیكیەوە چەند ماڵێك هەن، كە لەترسی ئاگرەكە چۆڵیان كردووە، بەڵام تائێستا زیانەكان نەزانراون.




PM:10:15:11/10/2023