کەشناسی: هەینی پلەکانی گەرما دوو پلەی تر دادەبەزن


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و، سبەی هەینی پلەکانی گەرماش ( ٢-٣) پلە دادەبەزێت.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ پێنج شەممە:

کەش، ئاسمان بەگشتی پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
خێرای با، لەسەرخۆ- مامناوەند ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت. 

سبەی هەینی:

کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێرای با، لەسەرخۆ- مامناوەند ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما، بە نزیکەی ٢ تــــا ٣ پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٢٩ پلەی سیلیزی
دهۆک:٢٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک:  ٣٣پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٣٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٣٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: پلەی سیلیزی



AM:11:36:12/10/2023