نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتییەکی خەڵكی پارێزگای كەركوك لە ئاوی دەریاچەی دوكاندا خنكا و لە ئێستاشدا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گەنجێکی ته‌مه‌ن (٢٣) ساڵی خەڵكی شاری كەركوك، له كاتی مه‌له‌كردن له دهریاچەی دوکان خنكا.
قوربانییەکە دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ی شاری كه‌ركوكه، به مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار رووی له هاوینه‌هه‌واری دوكان كردبوو.
دوای ڕووداوەکەش ته‌رمه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری، ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.