ئەرکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستنیشانکران

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیمەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لێپرسراوی نوێ بۆ مەکتەبەکانی ئەو حزبە دیاریکران.

لەمبارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دووەمی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو و ئەرکەکانی بەسەر ئەندامانیدا دابەشکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لێپرسراوی مەکتەبەکان دەستنیشانکران کە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەم شێوەیە:

سەرکەوت زەکی وەک لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن

عیماد ئەحمەد بۆ لێپرسراوی راگەیاندن و روناکبیری

قوباد تاڵەبانی وەک لێپرسراوی سکرتاریەتی مام جەلال

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بۆ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان

بڵێسە جەبار فەرمان بۆ لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان

نزار ئامێدی بۆ مەکتەبی یەکێتی لە بەغداد

بورهان سەعید سۆفی بۆ مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان

شێخ ئەحمەد و شوان قادر بۆ دارایی ئیدارەی گشتی

د. یوسف گۆران بۆ مەکتەبی لێکۆڵینەوە

تەلار لەتیف بۆ مەکتەبی کاروباری یاسایی

شاڵاو سەڵاح بۆ مەکتەبی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان


PM:02:26:15/10/2023