کچە گۆرانیبێژ لاڤین نوری کە نوێترین خوێندکاری هەڵکەوت زاهیرە، یەکەم بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.
گۆرانییە نوێکەی لاڤین ناوی (دڵی من)ە کە ئاوازەکەی هەڵکەوت زاهیر دایناوە و تێکستی کاوە حسێنە، بڕیار فەتاح-یش کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوە و فەرشاد رۆستەم كاری دابەشكردنی بۆ كردووە.
لاڤین نوری خەڵکی شاری کەرکوکە، تازە دەستی بە كاری هونەری كردووە و دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم کاری رایگەیاندووە کە ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی هونەری دیکەش دەکات.