عەبادی‌و مالکی دەبێتە شەڕیان

لەسەر داوای مالکی کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆک وەزیرانی پێشوو نوری مالکی و سەرۆک وەزیرانی تازە حەیدەر عەبادیدا گرێ دەدرێت، بەڵام دەمەقاڵێکی توند لەنێوانیاندا دروست دەبێت.
رۆژنامەی نەهار لوبنانی بڵاویکردەوە کە ئەو کۆبوونەوەیە لەسەر ئەوە بوو کە عەبادی لەچەند شوێنێک باسی کابینەکەی مالکی بە خراپ کردووە، مالکیش داوای لێکردووە کە بەخراپ باسی کابینەی پێشوو نەکات، بەڵام عەبادی بە توندی وەڵامی داوەتەوەو پێی وتووە" من بەرپرسیارێتی کەموکوڕیەکانی رابردوو ناکەم".
رۆژنامەکە دەڵێت هەڵوەشانەوەی نوسینگەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق پەیوەندی بەو ناکۆکیانەوە هەبووە کە لەسەر بڕیاری مالکی لەسەردەمی خۆیدا دروستی کردبوو. 
ئەم دەمەقاڵێیەی نێوان مالکی و عەبادی پێش سەردانەکەی عەبادی بووە بۆ ئەمەریکا.



AM:11:43:25/09/2014