ئیلیسا چەند جارێك لەكاتی گوێگرتن لەم گۆرانییە گریاوە

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا لەچاوپێكەوتنێكیدا باسی گۆرانییەكانی ئەلبومە نوێكەی دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە یەكێك لە گۆرانییەكان چەند جارێك گریاندوییەتی.
ئیلیسا بە ڕۆژنامە (شرق اوسط)ی ڕاگەیاندووە كە گۆرانی (یامرایتی) بووە، كەیەكێكە لە گۆرانییە دواین ئەلبومی نوێكەی چەند جارێك خستویەتیە گریان.
ئەو گۆرانبێژە دەڵێت " ئەو گۆرانییە ڕاستی ژیانی هەر تاكێكمان دەدەخات، هەر ئەمەش وایكردووە كە سەكەوتنێكی زۆر بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بەو گۆرانیە مۆنانەی كە نوێی كردۆتەوە ئیلیسا ئاماژە بەوە دەكات ئەو گۆرانیانە نەمرن بۆیە نوێكردونەتەوە، گرنگیش نییە لای كە چەندین هونەرمەند پێشتر وتبێتیان چونكە هەر كەسە و بەشێوازی خۆی گۆرانییەكان دەڵێتەوە.



PM:03:34:25/09/2014