نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ ی تشرینی یەکەم لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار سەرلەنوێ دابەزینی بەخۆوە بینی.

نرخی ١٠٠ دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا ئێوارەی ئەمڕۆ بە ١٦٠ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرزبوەوە بۆ ١٦١ هەزار دینار، بەلآم بەو پێیەی بەراورد بە دوێنی بانکی ناوەندی پارەی زیاتری کاشی خستە بازاڕەوە، پاشنیوەرۆ کەمێک دابەزی، بەلآم دواتر سەرلەنوێ بەرزبوەوە.

 بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی عێراق، بڕی ١٩٩ ملیۆن و ٨٢٩ هەزار و ٦٣٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ١٦٢ ملیۆن و ٦٧٩ هەزار و ٦٣٩ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٣٧ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە. 

هەندێک ناوەندی ئابوری ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دابەزینی نرخی دینار پەیوەندی بە شەڕی فەلەستین و ئیسرائیلەوە هەیە، کە بەتایبەتی هێزە عێراقییەکان پشتگیری لە فەلەستینییەکان دەکەن.


PM:06:07:18/10/2023