حكومەت سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕیاریدا

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵانی ڕابردوو دەڵێت" بەڕەچاوكردنی دۆخی دارایی ئێستای حكومەت ڕەزامەندی نەدرا". 

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم كە ئارٍاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كراوە، تێیدا هاتووە" سەبارەت بە دووبارە دامەزراندنەوەی سێ‌ یەكەمەكان لەسەر ئاستی بەش لە زانكۆ و پەیمانگاكان كە لە ساڵانی ڕابردوو فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە، بەڵام پەیوەندییان بە زانكۆ و پەیمانگانەوە نەكردووە، بەهۆی زۆری ژمارەی داواكاری هاوشێوە و تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر بەسەر دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان و بەڕەچاوكردنی دۆخی دارایی ئێستای حكومەتی هەرێم لەئێستادا ڕەزامەندی نەدرا لەسەر دووبارە دامەزراندنەوەیان". 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" دەكرێت دوای باشتربوونی دۆخی دارایی بەهەماهەنگی لەگەڵ (ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە) لە چوارچێوەی پڕكردنەوەی بۆشایی میلاكی وەزارەتتان ئەولەویەت بدرێت بەم دەرچووانە و سوود لە پسپۆڕییەكانیان وەربگیرێت". 

دەقی نوسراوەکە: 


PM:07:21:18/10/2023