ئەمریکا هۆشداری بە هاوڵاتیانی دەدات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری بە هاوڵاتیانی دەدات و دەڵێت " لە هەر شوێنێکن وریای خۆتان بن".

 

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی گشتی بۆ هاووڵاتییانی دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاندووە " لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان و ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی توندڕەوەکان و کردنە ئامانجی هاووڵاتییان، پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن".

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوەکەیدا هیچ لایەنێکی بەدیاری کراوی دەستنیشان نەکردووە بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەمجۆرە راگەیەنراوانە لەکاتێکدایە کە رۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەت دوای شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەناو شەڕ و گرژییەکی زۆردایە.

 

پێشتریش باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان داوایان لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەیان کرد بوو کە ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن تا ئەو کاتەی بژاردەیان لەبەردەستدایە، هاوکات دەشڵێت، "ئەو کەسانەی ئارەزووی مانەوە دەکەن پێویستە پلانی فریاگوزاری ئامادە بکەن".



PM:01:55:20/10/2023