عەلی باپیر: ئێستا ناتوانین بچینە فەلەستین


ئەمیری کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند " لە ئێستادا رێگە نییە تا بچنە فەڵەستین و کەرتی غەززەش ئابڵوقەی لەسەرە".

عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی دادگەری لە بارەی ئەگەری بەشداریکردنی ئەوانەوە لە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلییەکان رایگەیاند "لەبەر ئەم هۆکارە ناتوانین بچینە فەڵەستین سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، لە ئێستادا رێگە نییە تا بچنە فەڵەستین و کەرتی غەززەش ئابڵوقەی لەسەرە".

ئەمیری کۆمەڵی دادگەری ئاوڕ دەداتەوە بۆ سەردەمی شەڕی پێشمەرگە و رژێمی سەدام و دەڵێت " لە کاتی خۆشیدا خەباتی چەکدارییان کردوە و ترسمان لە بەشداریکردن لە جەنگ نییە".

لە درێژەی قسەکانیدا عەلی باپیر دەڵێت" لە ئەگەری درێژە کێشانی جەنگەکە ئەگەری هەیە خەڵک لە هەرێم و عێراق وڵاتانی دیکەوە بەشداری ئەو جەنگە بکەن."

ماوەی دوو هەفتەیە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلییەکان هەڵگیرساوەوەو جیهان چاوەڕوانی هێرشی ئیسرائیلییەکان دەکات، هەرچی کۆمەڵگای کوردیە، لایەنە ئیسلامییەکان بە ئاشکرا داکۆکی لە حەماس دەکەن و بانگەشەی بەشداریکردن لە شەڕدا دەکەن. 



PM:07:31:20/10/2023