سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق ڕێگەی جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری راگەیاند، بەڵام وتیشی" ئه‌وه‌ش پێویستی به پڕۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاری زۆر هه‌یه".
ئەمڕۆ شەممە عەلی عەلاو لە وتارێكدا له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی بانكه‌كان له عێراق کە لە هەولێر سازکراوە، رایگه‌یاند، "له رێگه‌ی جێگیركردنی به‌های دیناره‌وه ده‌توانین به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار سه‌قامگیر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش پێویستی به پڕۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاری زۆر هه‌یه، هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی بازرگانی له عێراق و حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی، بانكی ناوه‌ندی ئه‌م پڕۆسه‌یه رۆژانه ئه‌نجامده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته رێگه‌ی راست و دروست".
عەلاق نەیشاردەوە کە سەرەڕای ئەوەی عێراق بە پێشکەوتنێکی ئەلیکترۆنییە داراییه‌كاندا دەڕوات، بەڵام لەهەمانکاتدا چەند مەترسیی هەیە کە روبەڕو ئەو بابەتە دەبێتەوە.
لەبارەی پەیوەندی بانکی ناوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە، عەلاق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەگەڵ سەرۆکی حوکمەت یەکتریان بینیوەو، جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە حکومەتی هەرێم پشتگیریان دەکات بۆ ئەوەی پێکەوە بچنە ئابوری دیجیتاڵییەوە.
لە بارەی بانکی ناوەندییەوە عەلی عەلاق ئەوەی خستەڕوو کە رۆڵی بانكی ناوه‌ندی بۆ هه‌مه‌جۆركردنی بنه‌ماكانی وه‌به‌رهێنان له رێگه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كه‌وه زیاد ده‌كرێت، له‌وانه دانانی بانكێك بۆ پشتگیركردنی چه‌ند بانكێكی بچوك و ده‌ستپێشخه‌ری بانكه‌كان بۆ دانانی ستراتیژی نیشتیمانی له پێدانی قه‌رز و خزمه‌تگوزاری بانكی له عێراق".
ئەوە لە کاتێکدایە کە پلانی جێگیرکردنی بەهای دینار لەلایەن بانکی ناوەندی و حکومەتی سودانییەوە تا ئێستا شکستی هێناوەو، لە نێو پەرلەمان رۆژ بەرۆژ ئەو دەنگۆیانە بەرزدەبنەوە کە داوای گۆڕینی عەلی عەلاق دەکەن لە سەرۆکی بانکەکە.