بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر: ئەمشەو کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ) دەکەونە کار

کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ ) ئەمشەو لە کاتژمێر ١٢وە لە هەولێر دەکەونە کار و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند"  سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ  کە ژمارەیان ٣٦ دانەیە بە درێژایی شەقامی ١٢٠ مەتری لە کاتژمێر ١٢ ئەمشەوەوە دەکەونە کار و سەرپێچی تۆماردەکەن". 


 لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاماژە بەوە دراوە کە ئەوپەڕی خێرایی لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر١١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە و جیا لەوە شۆفێران سزا دەدرێن.

ڕاشیگەیاندووە" بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەو شەقامە، کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ) لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە دەخرێنە کار و لەو وادەیەوە تەواوی سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن و سەرپێچیکاران سزایان بۆ دەنووسرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی ٢٩ی ئایاری ئەمساڵ لەسەر رێگەی سەرەکی (دوکان - سلێمانی) کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ) کەوتنە کار کە ئەوەش ناڕەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتییانی لێکەوتەوە.



PM:07:43:21/10/2023