ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ خۆپشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و راپەرین بەرێوەدەچیت.
سەڕەڕای ئەوەی وەزیری
پەروەردە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دەبێت رۆژی یەکشەممە
دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە و مامۆستایان بایکۆت بشکێنن"، مامۆستایان بڕیاری خۆپشاندانیان داوە.
بڕیارە ئەمڕۆ
کاتژمێر ١٠س بەیانی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی
خۆپشاندان ئەنجام بدەن و بەردەوام بن لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دا ئەوکاتەی داواکارییەکانیان
جێبەجێ دەکرێت.
هاوکات بڕیارە لە شارەکانیتری
سنووری سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەرین خۆپشاندانی مامۆستایان بەڕێوە بچێت و بۆ داکۆکی
لە مافەکانیان بڕژێنە سەر شەقامەکان.
٣ئەیلوول ساڵی ٢٠٢٣ وەرزی نوێی خوێندن
لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی
گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە، مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و
هۆڵەکانی خوێندنیان داخست و وتیان تا داواکارییەکان کە بریتی بوون لە دامەزراندنی
مامۆستایانی وانەبیژ و وەرگرتنی مووچەکانیان بەتەواوەتی، ناگەڕێنەوە بۆهۆڵەکانی
خوێندن.