سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی سنووری قەزای مەخمور بڕیاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ده‌رخستنی هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی روداوه‌كه.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئەمشەو یەکشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی ئەو ڕووداوە کرد کە ئەمڕۆ لە سنووری کەرتی مەخموور ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە لە هەردوولا لە نزیک یەکێک لە خاڵە ئەمنییەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سودانی ڕێنمایی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ڕووداوەکە و دیاریکردنی بارودۆخی و قوربانیانی دەرئەنجامی ئەو ڕووداوە و
جەختیش لەسەر پێویستی خۆبەدەستەوەدان دەکاتەوە، چ لە یەکەکانی حکومەتی فیدراڵی بێت یان پێشمەرگە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادان لە نێوان هێزه‌كانی یه‌كه‌ی ٨٠ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له چیای قه‌ره‌چووغ له سنوری قه‌زای مه‌خمور ڕوویدا.