بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی ژمارەیەک هەلی کاری بۆ فەرمانگەی ناوبراو له قەزای پێنجوێن ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه" ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن دەکەین کە بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ٢٠ ههلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت بۆ فەرمانگەی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن هەر کەس ئارەزومەندە دەتوانێت فۆڕم پڕبکاتەوە بەپێی پسپۆڕی و ئەو مەرجانەی لای خوارەوە".
ئاماژهی بهوهشكردووە، پێویستە ئهو كهسهی فۆڕمهكه پڕدهكاتهوه و داوای دامهزراندن دهكات دانیشتوی پێنجوێن، گەرمک و ناڵپارێز بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، فۆڕمەکان لەلایەن فەرمانگەی ئاماری پێنجوێنەوە دابەشدەکرێن لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن له ئهمڕۆ دووشهممهوه تا بهرواری ٢٦ی ئهم مانگه دهبێت، کەسی ئارەزومەند دەبێت خۆی فۆڕم وەربگرێت و تەنها دەتوانێت یەک فۆڕم وەربگرێت.
بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگهکان پێوستە ئەم پسپۆڕیانە بێت:
-کارگێڕی کار( دبلۆم ) یەک کەس
-کارگێڕی (بەکالۆریۆس)یەک کەس
-ئەندازیار(بەکالۆریۆس) دووکەس
_یاسایی(بەکالۆریۆس)یەک کەس
_کۆمپیوتەر(دبلۆم)یەک کەس
-ژمێریاری (بەکالۆریۆس)یەک کەس
-ژمێریاری(دبلۆم) دو کەس
بۆ پاسەوان، کارگوزار و شۆفێر پێویستە ئارەزومەند بڕوانامەی سەرەتایی هەبێت و بۆ شۆفێر مۆڵەتی گشتی هەبێت:
_شۆفێری ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەر (یەک)کەس
_شۆفێری ئۆتۆمبیلی بچوک (یەک)کەس
_شۆفێری شۆفڵ (یەک) کەس
-شۆفێری گەڵابە (یەک)کەس
-شۆفێری گریدەر(یەک)کەس
-شۆفێری عادیلە(یەک)کەس
- شۆفێری تەنکەر(یەک) کەس
- شۆفێر کاسیحە (یەک)کەس
_کارگوزار (یەک)کەس
- پاسەوان(دو) کەس