کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی کچان کەوتەوە و لە ئێستاشدا هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو دووشەممە ئاگرێک لە باڵەخانەی بەشە ناوخۆی هەژدەی شوباتی کچان لە شاری هەولێر کەوتەوە.
لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەدان و هۆکاری روودانی کەوتنەوەی ئاگرەکەش بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەک بووە.