کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئەگەری پروشکە بارانی کەم هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان". 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە، خێرای باش (٥ – ١٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە و ئەگەری پروشکە بارانی کەم هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکاندا، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت ئاڕاستەکەشی ڕووەو باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت.  

کەشناسی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا لەبارەی پلەی گەرمای سبەی ناوچە جیاجیاکان پێشبینی دەکات کە (هەولێر ٢٩، سلێمانی ٢٧، دهۆک ٢٩، کەرکوک ٣٠، هەڵەبجە ٢٨، زاخۆ ٣٠، سۆران ٢٧، حاجی ئۆمەران ١٨، گەرمیان ٣٢)ی پلەی سیلیزی دەبن.


AM:10:45:24/10/2023