"تورکیا لە ماوەی ھەفتەیەکدا ٢٢٤ شوێنیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومانکردووە"

خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا ڕایدەگەیەنێت" دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ھەفتەیەکدا ٢٢٤ شوێنیان بۆردومانکردووە". 

خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە"  تورکیا لە ماوەی ھەفتەیەکدا ٢٢٤ شوێنیان لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بۆردومانکردووە کە بەشێکیان دامەزراوەی خزمەتگوزاریین و بەشێکیان وێستگەی سووتەمەنین". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی بۆردومانەکانەوە ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٥ کەسی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ئاستی زیانەکانیش تائێستا دەگاتە ٥٦ ملیۆن دۆلار.


PM:12:09:24/10/2023