زیاتر لە ٢٠ جووتیاری گوندەکانی شەناغە، گابەڵەکە و پەلکانەی سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای کەركوک لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە دەستگیرکراون و ریگری لە کارکردنیان دەکرێت.
دلێر کاکە ئەحمەد، موختاری گوندی گابەڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە "ئەمڕۆ بە بەردەوامی هێزەکانی سوپا بەناوچەکەدا سووڕاونەتەوە و رێگرییان لەکاری جووتیاران کردووە. جوتیارانی کوردیش لەناوچەکە کۆبوونەوە و تێکڕا بڕیارییانداوە کاربکەن".
بەم هۆیەوە هێزەکانی سوپای عێراقی زیاتر لە ٢٠ جووتیاریان راپێچی بارەگای هێزە سەربازییەکان کردووە و پێیان راگەیاندوون "نابێ بەهیچ جۆرێک کار بکەن".
دوای چەن کاتژمێرێک سەرجەم جووتیاران ئازاد دەکرێن.
موختاری گوندی گابەڵەکە وتیشی، "زیاتر لەساڵێکە سوپا لەو ناوچەیە بەبێ هیچ فەرمان و نووسراوێک رێگری دەکات لەوەی خەڵک بچنە سەر زەوییەکانیان. ماوەیەکیشە هەمەڕی سەربازی و سەربازەکانی فیرقەی ٨ رۆژانە خاڵی کاتی دادەنێن، هەر کەسێک تەنانەت بچێتە سەر زەوییەکەی دەستگیری دەکەن".