داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٩ ملیار دۆلار بووە

مانگی رابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق زیاتر لە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە و داهاتەکەشی زیاتر لە ٩ ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە" لە مانگی ئەیلولدا بڕی ١٠٣ ملیۆن و ١٤٣ هەزار و ١٩٩ بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە داهاتەکەی ٩ ملیار و ٤٢٢ ملیۆن و ٤١٠ هەزار دۆلار بووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە تێکڕا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە (٩١.٣٥٣) دۆلار بووە کە بە (٣٧) کۆمپانیای جیهانی فرۆشراوە.


PM:01:41:26/10/2023