بایدن: لە هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هێزەکانمان ژمارەیەک سەرباز برینداربوون


لە نامەیەکدا بۆ مایک جۆنسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، جۆ بایدن ئاشکرای دەکات، لە هێرشی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک سەربازی ئەمەریکی لەو هێرشانەدا بریندار بوون.

لە بارەی وەڵامدانەی هێزەکانی ئەمەریکا لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ تشرینی یەکەم، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند "واشنتن ئامادەیە رێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران".

هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەیەکدا بۆ مایک جۆنسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، دەڵێت "گرووپە میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـەوە زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر ئەمەریکییەکان لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە".

بایدن، ئاشکراشی دەکات، ژمارەیەک سەربازی ئەمەریکی لەو هێرشانەدا بریندار بوون.

لای خۆیەوە جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی هێرشەکانی ئاشکرای کرد، "چەند کۆگایەکی سوپای پاسدارانیان لە سووریا کردووەتە ئامانج".

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە هێرشەکان کەمکردنەوەی توانای گرووپەکانی نزیک لە ئێران و ناردنی پەیامێک بووە، بۆ هەموو لایەک کە ئەمەریکا بە هەموو توانایەوە بەرگری لەخۆی دەکات.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دوێنێ رایگەیاند" پنتاگۆن باسی لەوەشکرد، تا ئێستا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق ١٣ جارە لە سوریا ٤ جار لەلایەن "میلیشیاکانەوە".



AM:09:15:28/10/2023