ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ له‌سه‌ر ڕێگای پێنجوێن بۆ گه‌رمك ڕووداویكی هاتووچۆی سه‌خت روویدا و به‌هۆیه‌وه دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌رێم سه‌عید ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زای پێنجوێن ده‌ڵێت "رووداوه‌كه له‌سه‌ر پرده‌كه‌ی پێنجوێن بووه، ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان پاترۆڵ به‌هۆی ده‌رچوونی تایه‌ی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه".
به‌هۆیه‌وه دوو گه‌نجی تەمەن ٢٨ ساڵان و ٣٣ ساڵان گیانیان.
رووداوەکەیتر لە سەر رێگای خورماتوو- تکریت روویداوە و بە هۆی تیژڕەوییەوە دوو ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدا داوە و دوو سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیان لەدەست داوە و دوو سەرنشینی دیکەش لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.