سبەی دەوامی خوێندنی باڵا لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات

سبەی یەکشەممە دەوامی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند" سبەی یەکشەممە دەوامی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆکەیان دەستپێدەکات". 
 
رۆژی ١٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند" ٢٥ی مانگ دەوامی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات".

ئەمڕۆ لە زانکۆکە بەشە پزیشکییەکان دەوامیان کردووە و بڕیارە سبەی سەرجەم بەشەکانی دیکەی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا دەست بە دەوام بکەن.
 
زانکۆی سلێمانی بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی و دەرماڵەی خوێندکاران، دەستپێکردنی دەوامی بەکالۆریۆسی بۆ ئەمڕۆ شەممە دواخست. 
 
ئەمساڵ لە زانکۆی سلێمانی ١٦٠٠ کەس بۆ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەخوێنن.



PM:11:17:28/10/2023