شارەزایەکی کەشوهەوا: مانگی داهاتوو بارانبارین زۆر دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشو هەوا رایگەیاند" مانگی تەشرینی دووەم بارانبارین زۆر دەبێت و ئەگەری لافاویش هەیە".

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشوهەوا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پاش شیکاریەکی ورد بەئەگەرێکی زۆر بەهێزەوە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم پەڵەی تەواو دەدات، هەروەها مانگی تشرینی دووەم باشترین مانگە بۆ پەڵە دان و کاتی ئاسایی خۆیەتی".

 شاڵاو هیدایەت لەبارەی دواکەوتنی بارانبارینیشەوە دەڵێت " لەگەڵ ئەوەی باران بارین کەمێک دواکەوتووە، بەڵام ئەو بارانەی لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت".

ئەو شارەزایەی بواری کەشوهەوا وتیشی " لە مانگی تشرینی دووەم بە دواوە بارانبارین بەردەوام دەبێت و رێژەی بارانبارین سەروو ئاسایی دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە".



AM:12:05:29/10/2023