گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ن هێرشێکی توند ده‌که‌نه سه‌ر سه‌ربازخانه‌یه‌ک له‌نێوان ئامه‌د و به‌تلیسداو چه‌ندین سه‌رباز ده‌کوژن.
ئاژانسی هه‌واڵی دوغانی تورکی ئه‌مشه‌و بڵاویکرده‌وه که گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشیان کردۆته سه‌ر سه‌ربازخانه‌یه‌کی سووپای تورک له نێوان هه‌ردوو شاری ئامه‌د و ته‌بلیسدا.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌که ئه‌و هێزه‌ی سه‌ربازخانه‌که داوای کۆمه‌کی سه‌ربازی کردووه‌و هێزێکی تری سوپای تورک به‌ده‌میانه‌وه چوون، به‌ڵام ئه‌وانیش که‌وتوونه‌ته که‌مینی گه‌ریلاوه.
به‌پێی زانیاریه‌کانی ئاژانسه‌که دوو سه‌رباز کوژراوه‌و چواری تریش برینداره.
له‌دوای وه‌ستانی شه‌ره‌وه له‌تورکیا له‌نه‌ورۆزی 2013 ه‌وه ئه‌مه یه‌که‌م جاره پارتی کرێکارانی کوردساتان هێرش بکه‌نه سه‌ر سووپای تورکیا. چاودێران پێیانوایه ئه‌مه وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌که له تورکیا که کۆمه‌کی سه‌ربازی داعش ده‌کات دژی یه‌په‌گه له‌کوبانی و سه‌رجه‌م رۆژئاوای کوردستان.