ئەمرۆ بەغدا گفتوگۆی بودجەی عێراق دەکات، هەرێمیش یەکێکە لەتەوەرەکان

وا بڕیارە ئەمرۆ ٢٧ ی ئەیلول ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر بوودجەی عێراق بکات، یەکێکیش لەخاڵەکانی گفتوگۆیە لەسەر کێشەی بودجە لەگەڵ هەرێم.

ماڵپەڕی (مسلە) بڵاویکردەوە کە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران نا ئاساییە و تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر بودجە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە ئەو بابەتانەی باس دەکرێن گرنگی دانە بە تەرخانکردنی برێک پارە بۆ ئاوارەکان و مەسەلەی کڕینی چەک. هاوکات پەرلەمانتارانی کورد لە لیستە جیاکان لە پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکەن کە بودجەی هەرێم و بەتایبەتی ناردنی " سلفەیەک" بۆ هەرێم یەکێکە لە تەوەرەکانی گفتوگۆکە.(کۆبوونەوەکە بێ نوێنەری کورد بەڕێوە دەچێت). 

بودجەی ٢٠١٤ کە پەرلەمانی پێشوو نەیتوانی تێیبپەڕێنێت، ١٤٥ ملیارە دولارە ئەمەش بەپێی فرۆشتنی نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٩٠ دولار ئەگەر عێراق بتوانێت رۆژانە ٢،٩ ملیۆن بەرمیل بفرۆشێت.



AM:09:30:27/09/2014