ئاگاتان لێیە چاڤی لەژوری جلگۆڕین چی بە یاریزانەکانی وتووە

سەرەڕای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە ٢-١ یاری کلاسیکۆی دۆڕاند، چاڤی ستایشی یاریزانەکانی کردووە لە ژوری جلگۆڕین.

بە قسەی رۆژنامەنوس خاڤی میگێلی رۆژنامەنووس چاڤی ئەمڕۆ لە ژووری جلگۆڕین دەستخۆشی لە یاریزانانی کرد بۆ هەوڵ و پابەندبوونیان و پێی ڕاگەیاندن "پێویستە شانازی بە کارەکانتانەوە بکەین باوەڕم پێکەن ئەگەر بەم شێوەیە یاری بکەین خولەکە دەبەینەوە”.

 لەکۆتایدا چاڤی وتوویەتی "ئێمە زۆر لە ڕیال مەدرید باشتر بووین و بەشێکی زۆری یارییەکەمان کۆنتڕۆڵ کرد، بەڵام ئەوان بە دوو لێدان یاریەکەیان یەکلا کردەوە لە ماوەی 60 خولەکدا مەدریدمان داگیرکرد”.


PM:06:34:29/10/2023