داعش پەلاماری ئەو ڕێگایە دەدات کە شاخی شەنگال بەرۆژئاواوە دەبەستێتەوە

بەئامانجی کۆنترۆڵکردنی رێگای نێوان  رۆژئاواو شەنگال، داعش هێرش دەکاتە سەر رێگاکە، بەڵام بەتوندی لەلایەن شەرەڤانانی یەپەگەوە وەڵام دەدرێتەوەو تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.

بەپێی هەواڵێکی فراتنیوز لە دوێنێ ئێوارەوە ٢٦ ئەیلول چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر ئەو رێگایەی کە شاخی شەنگال و رۆژئاوا بەیەکەوە دەبەستێتەوە بە تاکە دەروازە دادەنرێت بۆ هاتوچۆی ئاوارەوە گەریلاکان، بەپێێ هەواڵەکە تا ئێستا شەڕ لەنێوان ئەوان و شەرەڤانانی یەپەگە بەردەوامە.

بەپێی ئاژانسەکە لەبەر بەردەوامی شەڕ تا ئێستا ژمارەی کوژراوەکانی داعش نەزانراوە.  



PM:12:36:27/09/2014