مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی پەیامێکی نوێیان بڵاوکردەوە و دەڵێن" له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئاڕاسته‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه مه‌ده‌نییانه به‌ره‌و به‌غدادی پایته‌خت دەبەین".
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی، ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ له په‌یامێكدا بڵاویانكرده‌وه" په‌یمانی بایكۆت نوێده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه به كرداری سه‌لماندویانه باكیان به شكۆ و قوت و خوێندنی كه‌سمان نییه و ته‌نها له خه‌می خۆیان و پته‌وكردنی كورسی و پێگه‌ی خۆیانن".
دەشڵێن" بڕیارمانداوه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، ئاڕاسته‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه مه‌ده‌نییانه به‌ره‌و به‌غدادی پایته‌خت ببه‌ین، له‌وێوه و له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدڕاڵی و كونسوڵ و باڵیۆزه‌كان و كه‌ناڵه عێراقی و جیهانییه‌كان، جاڕی ڕوڕه‌شی و سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی و بێباكی ئه‌م بنه‌ماڵه حوكمڕانانه بده‌ین به گوێی هه‌مواندا، هاوكات سه‌راپای ئه‌و تۆمه‌ت و چه‌واشه‌كارییانه‌ی میدیا سێبه‌ر و په‌یج و سایته‌كانی ده‌سه‌ڵات كه هه‌موویان به پاره‌ی تاڵانكراوی میلله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه".
جەختیش دەکەنەوە" ئێمه وه‌ك چۆن پێشتر باكمان به گرتن و لێدان و سزادانی ئیداری و دارای و هه‌ڕه‌شه و فشاره‌كانیان نه‌بوه، له مه‌ودواش ئاوڕیان لێناده‌ینه‌وه و به وره‌یه‌كی به‌رزتره‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌و خه‌باته مه‌ده‌نییه‌مان، به هیچ شێوه‌یه‌كیش سازش له‌سه‌ر ماف و داواكارییه‌كانمان ناكه‌ین و درێژه به بایكۆت و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ده‌ین".
داواكاریه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بریتین لە:
١ــ پێدانی دوو مووچە.
٢ــ دەست پێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بێ مەرج، کە دەتوانن ئەو کارە بکەن، کە لەدەسەڵاتی خۆتاندایە و بێ هیچ یاسایەک وەستاندوتانە.
٣ـ بەڵێندان بەدامەزڕاندنی وانەبێژان لەسەرەتای ساڵی داهاتوو تا لە وەرزی دووەم بایکۆت نەکرێتەوە.
٤- لە كاتی هەمواری یاسای بودجە ڕازی ببن بەوەی مووچەی مووچەخۆران و مامۆستایان بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق و بانکە عێراقییەکان.