ئەو گەنجەی بە بکوژی ئەفسەرەکەی بەردە رەش ناسرا، بکوژ نییە


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەنجێک لە کاتی ناشتنی ئەفسەری ئاسایش، ئەرکان خەیری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوەو بە بکوژ ناسێنراو وێنەکانی بە شێوەیەکی بەرفراون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بنەماڵەی ئەو گەنجە دەڵێن" نە برای ئەرکانەو نە هیچ پەیوەندیەکی بەو رووداوی کوشتنەوە هەیە".

لە روونکردنەوەیەکدا بنەماڵەی ئەو گەنجەی بەردەرەش کە لەپرسەی ئەفسەری ئاسایش ئەرکان خەیری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک تاوانبار ناسێندرا، دەڵێن" دوای ئەوەی وێنەی ئەم گەنجە لە دەیان پەیج و ئەکاوەنتی تۆرە کۆمەلاتیەکان بەلاوکرابۆیەوە کەوا ئەم گەنجە بکوژی خوا لێی خۆش بێت ارکان خیری بووە، ئێمە وەکو کەس وکاری ئەم گەنجە بە هەموو لایەک ڕادەگەینین کەوا ئەم هەواڵە دوورە لەراستییەوە".

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە " ئەو گەنجەی ئێمە هیچ پەیوەندی بەم رووداوەوە نەبووەو، هەر وەکو کەس وکاری خوا لێی خۆش بوو لەسەر گۆڕستان ئامادەبووە".

کەسوکاری ئەو گەنجە لە کۆتایی روونکردنەوەکەیاندا دەڵێن" ئێستا ئەم گەنجە باری تەندروستی و دەروونی تێکچووە لەبەر ئەم هەوالەی کە لەسەری بەلاوکرایتەوە، بۆیە تکاو رجا لە هەموو لایەک دەکەین وێنەکەی لە تۆڕە کۆمەلایەتی بسرنەوە".

ئێوارەی٢٨ ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی پوتیناوا لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش کارمەندێکی ئاسایش بە ناوی ئەرکان خەیری، لەناو ماڵەکەی خۆیدا بەسەربڕاویی دۆزرایەوە.

دوای رۆژێک ئاسایشی ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرایکرد کە بکوژی ئەو ئەفسەرەی ئاسایش، برای قوربانییەکەو هاوسەری قوربانییەکە بووەو هەردووکیان دەستگیرکراون و بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی لیکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.



PM:05:36:31/10/2023