نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە کوردستان و عێراق، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی کە لە ماوەکانی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

نرخی ١٠٠ دۆلار ئێوارەی ئەمڕۆ بە ١٦٢ هەزارو ١٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بە ١٦١ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.
 
دابەزینی بەمشێوەیەی دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەرگرتن لە دابەزینی زیاتری نرخی دینار، 
لە بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٥٢٩ هەزار و ٢١٧ دۆلار کە خرایە بازاڕەوە بڕی ٢٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو، 
بڕی ١٦٩ ملیۆن و ٢٢٩ هەزار و ٢١٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوو.
 
دوێنێ دوو شەممە بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٨ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا. 


PM:06:26:31/10/2023