وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڕیاریداوە کرێی خوێندن لە زانکۆ و
کۆلیژی زانکۆیی و پەیمانگە تایبەتەکان كهم بكاتهوه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانێکی بە ژمارە (١٣٩٧) دەرکردووە کە واژووی ئارام
محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان(
ماوە بۆ درێژکراوە)ی لەسەرە و بڕیاریداوە کە کرێی خوێندن لە زانکۆ، کۆلیژیی زانکۆیی و
پەیمانگە تایبەتەکان کەم بکاتەوە.
لە فەرمانەکەدا هاتووە" بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە
زانکۆ تایبەتەکەتان بە رێژەی ١٠٪ لەو
زانکۆیانەی لە دوایین پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکان لە گروپی(B) و ئەو زانکۆیانەی لە گروپی (C) بە رێژەی ١٥٪ هەروەها ئەو زانکۆ تایبەتانەی کە
لە گروپی (D) بە رێژەی ٢٠٪ لە کرێی خوێندنیان بۆ ئەمساڵ کەم دەکرێتەوە".
سهبارهت به کۆلیژە زانکۆییەکان و پەیمانگە تایبەتەکانیش، بڕیاردراوە بە
رێژەی ٢٠٪ کرێی خوێندن کەم بکرێتەوە.