پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی دژی دواکەوتنى دابەشکردنى مووچەکانیان بایکۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند و دەڵێن" بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکان چیتر ناتوانین بەردەوامی بدەین بە بوونمان لە نەخۆشخانەکان".
پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو و پله‌به‌ند له بەیاننامەیەکی هاوبه‌شدا كه ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی و هه‌ریه‌ك له د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و ڕه‌هێڵ فه‌ره‌یدون بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سەباح نه‌سره‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، ئازاد موسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، سیروان محمد به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانیان كردوه، رایانگه‌یاندووە" هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا به دۆخێكی سه‌خت و ناهه‌مواری ئابوری تێپه‌ڕ ده‌بێت و دواكه‌وتنی موچه گرفتێكی زۆری بۆ هاوڵاتیان به گشتی و چینی فه‌رمانبه‌ران به تایبه‌تی دروستكردووه".
دەشڵێن" بۆ زیاتر له سێ مانگ ده‌چێت كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كراوه و تا ئێستا ڕون نیه واده‌ی دابه‌شكردنی موچه كه‌ی ده‌بێت، ئێمه وه‌كو پزیشكانی گه‌نج به‌رده‌وام له خزمه‌تی هاوڵاتیان بوین و سه‌رباری دواكه‌وتنی شایسته داراییه‌كانمان و دروست بونی ئاسته‌نگ و بارگرانی هه‌موو كاتێك بێ كه‌موكورتی له ناو نه‌خۆشخانه‌كان له خزمه‌تی نه‌خۆش بوین".
هاوکات لە بەیاننەماکەدا هاتووە" ئێمه‌ی پزیشكانی گه‌نج به‌ده‌ر له موچه‌كانمان سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهاتمان نیه و بۆ به‌رده‌وام بونمان پێویستمان به پێدانی شایسته داراییه‌كانمان هه‌یه، له ئه‌گه‌ری زیاتر دواكه‌وتنی موچه‌كانمان ناتوانین چیتر به‌رده‌وامی بده‌ین به بونمان له ناو نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵوێسته له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و نه‌خۆشه‌كانمان نیه، به‌ڵام ئێمه به ناچاری و به هۆی ئه‌و بارگرانیه‌ی هاتۆته ئه‌ستۆمان چیتر ناتوانین به‌رده‌وام بین له خزمه‌تكردن و له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه بڕیاری بایكۆتكردنی سه‌رتاسه‌ریمان داوه تاوه‌كو شایسته داراییه‌كانمان دابه‌شده‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان".
هەرچەندە سەرەتای مانگی (١١)یە، بەڵام تائێستا حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی)هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی (٨ و ٩)ی دابەشنەکردووە.