سیروان بارزانی: لەسەر چیای قەرچوخ لەگەڵ سوپای عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن

سیروان بارزانی رایگەیاندووە" لەگەڵ شاندی سوپای عێراق رێکەوتنێکی گونجاومان کردووە لەسەر چیای قەرەچوخ و  دیاریکردنی خاڵە نوێەکانی ".

سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری مەخموری هێزی پێشمەرگە چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوەو نوسیویەتی"
کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشمان لەگەڵ شاندی سوپای عێراق کەپێک ھاتبوون لە سوپاسالاری عێراق و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و چەندین ئەفسەری باڵای تری سوپای عێراق ئەنجام داو بەشێوەی مەیدانی ئەوشوێنانەمان بەسەرکردنەوە(چیای قەرەچوخ)و ھەردوولا گەیشتینە رێکەوتنێکی گونجاو  بۆ چارەسەر کردن و دیاری کردنی خاڵە نویەکان لە چیای قەرەچوخ و جەختیش لە هەماهەنگی بەردەوام کرا". 

ڕۆژی٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، پێکدادانی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک کەمپی ئاوارەکانی مەخموور لە بناری چیای قەرەچووخ، لەسەر سێ خاڵی سەربازی روویدا، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کەمپەکە، بەهۆی شەڕەکەوە ٨ پێشمەرگە برینداربوون و ٣ پێشمەرگەش شەهیدبوون و لە بەرامبەردا ٦ سەربازی سوپای عێراقی برینداربوون و ٢کەسیش گیانیان لەدەستدا.







AM:01:09:02/11/2023