لە هەرێمی کوردستان شێرپەنجەی مەمک لە پلەی یەکەم دێت و دوای ئەو شێرپەنجەی کۆڵۆن و سییەکان زۆرترین رێژەی تووشبوانیان هەیە.
چنار سنجاوی، سەرۆكی كۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە میدیای حکومەتی راگهیاندووە "لە هەرێمی کوردستان، شێرپەنجەی مەمک بە پلەی یەکەم دێت، هاوکات لە هەموو جیهانیش بەو شێوەیەیە و ٢٣٪ی تووشبووان شێرپەنجەی مەمک و لە دوای ئەو، شێرپەنجەی کۆڵۆن و سییەکان لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێژەی تووشبوانی ژن زیاترە لە پیاوان بە جۆرێک لە ٥٦٪ تووشبوون بە شێرپەنجە لە ژنان و لە ٤٤٪یش پیاوانە، هەروەها لە سهرهتای ئهمساڵهوه تا کۆتایی مانگی شەش رۆژانه نزیكهی ٣٠ تا ٣٥ نهخۆشی نوێ لەهەرێمی کوردستان تۆماركراون، بەوەش ژمارهی نهخۆشانی تۆمارکراوی شێرپهنجه لە شەش مانگدا، زیاتر له چوار هەزار کەس بووە".
له پارێزگای ههولێر نزیكهی هەزار و ٨٠٠ کەس، له پارێزگای سلێمانی نزیكهی هەزار و ٥٠٠ کەس، له پارێزگای دهۆك نزیكهی ٧٠٠ کەس بوون.