بۆ یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی کەمال محەمەد کۆنسێرتێکی تایبەت سازدەکات

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کەمال محەمەد لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا کۆنسێرتێک سازدەکارت. 

کەمال محەمەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆیەکی نوێی پۆستکردووە و ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە كە هاوکاتە لەگەڵ یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، كۆسنێرتێك ئەنجام دەدات و لەگەڵ هەوادارەكانی بە یەكتر شاد دەبنەوە.

كه‌مال محه‌مه‌د له‌ دایكبووی ساڵی (١٩٦٠)ی شاری سلێمانییه‌، لە تەمەنێکی مناڵیەوە دەستی بە گۆرانی وتنکردووە، بە یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی هەشتاکانی سەدەی رابردووی سلێمانی و باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت و تائێستا بەردەوامە، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانی و كلیپه‌. 


PM:02:19:04/11/2023