کۆنگرێسی ئەمریکا سزاکانی سەر نەوتی ئێران چڕدەکاتەوە

ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە پشتیوانی دیموکرات و کۆمارییەکان پڕۆژە یاسای توندکردنەوەی سزا نەوتییەکانی ئێرانی پەسەند کرد. ناوەندی ئەم پلانە "وەستاندنی رێپێدان بە بەندەرکردنی ئەو کەشتیانەیە کە نەوتی ئێرانی هەڵدەگرن".

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٢ی تشرینی دووەم (٣ی نۆڤەمبەر) پلانی توندکردنەوەی گەمارۆ نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامیی پەسەند کرد، کە بەپێی ئەو پلانە، بەندەرەکانی دەرەوە دەبێ ڕێوشوێنەکانی " رێگەنەدان بە  کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی ئێران جێبەجێ بکەن".

ئەم پلانە هەروەها ڕەچاوی توندکردنەوەی گەمارۆی سەر پرۆسێسکردنی نەوتی ئێران لە لایەن پاڵاوگە بیانییەکانەوە دەکات.
ئەم پڕۆژە یاسایە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە بە ٣٤٢ دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر ٦٩ دەنگی نەخێر پەسەند کرا. بۆ ئەوەی ئەم بڕیارنامەیە ببێتە یاسا، پێویستی بە پەسەندکردنی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا هەیە و دواتر لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە واژۆی لەسەر بکرێت.

دەوترێ هۆکاری سەرەکی پێشنیاری یاسای چڕکردنەوەی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی، پشتیوانی حکومەتی ئەم وڵاتە لە حەماس و هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بووە.

لەلایەکی دیکەوە تاران هێشتا ڕەتیدەکاتەوە هیچ تێوەگلانێک لەم هێرشانەدا هەبێت.

مایک لاولێر، نوێنەری کۆمارییەکان و جارێد مۆسکۆڤیتس، نوێنەری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە چوارچێوەی پەسەندکردنی ئەم پلانەدا رایانگەیاندووە" ئەم پلانە پەیامێکی ڕوون و بەهێزە بۆ ئەو لایەن و ئەکتەرانەی وەک چین و ڕووسیا و ئەوانی دیکە کە پشتیوانی دەکەن لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دابینکردنی دارایی تیرۆر، یارمەتی مەدەن ئەگەرنا ڕووبەڕووی دەرئەنجامەکانی ئەو جۆرە کارە دەبنەوە".

به پێی ڕاپۆرته کان، هه نارده ی نه وتی خاوی ئێران سه ڕه ڕای گەمارۆکانی ئه مریکا له سه ڕ نه وتی ئێران به هۆی به ڕنامه ئه تۆمییه که ی  لە زیادبووندایە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ئەم وڵاتە ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو و ١٥٢ هەزار بەرمیل کۆندێنساتی هەناردەکردووە،

دەوترێت چین وەرگری زیاتر لە ٨٠٪ هەناردەی نەوتی ئێستای ئێرانە.



PM:11:25:04/11/2023