کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت بەرەو باشووری خۆرهەڵات.
 
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی دووشەممە ٦ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەشوهەوا بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەیێت.

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر : ٢٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٣ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٢٣ سیلیزی

کەرکوک : ٢٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٢٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٢٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٣٠ پلەی سیلیزی



AM:11:45:05/11/2023