ئەمریکا ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ سوپای عێراق رادەگرێت

سوپای ئەمریكا گومانی لە سوپای عێراق هەیە و دەڵێت"میلیشیاكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی هۆكاری دزەپێكردنی زانیارییەكانن". 

سەرچاوە عێراقییەكان ئاشكرایان كردووە" دوای هێرشەكانی ئەم دواییەی میلیشیا عێراقییەكانی سەر بە سوپای قودس بۆ سەر بنكەی سەربازیی عەینولئەسەدی ئەمریكا، ئێستا سوپای ئەمریكا ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ فەرماندانەكانی سوپای عێراق ڕاگرتووە".

 رۆژنامەی (شەرق ئەلئەوسەت) رایگەیاندووە" ئەو هەنگاوەی سوپای ئەمریكا, دوای ئەوە هات كە چەند هێرشێكی سنووردار لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی، بە وردی ئامانجەكانی لەنێو بنكەكەدا پێكاوە".

ئەمریكییەكان پێیان وایە وردەكاریی نێو بنكەكە دزەی پێ كراوە و دراوەتە میلیشیاكان بۆ ئەوەی بە دروستی هێرشەكان ئەنجام بدەن.

پێشتریش وەزارەتی دەروەی ئەمریکا بڵاویکردبووە "کە بنکەکانی سەربازانی ئەمریکا لەماوەی یەک مانگدا ٢٧ جار لە سووریا و عێراق بۆردوومانکراون".




PM:12:08:05/11/2023